١٣ کەس بەتۆمەتی ئەندامییەتی لە پەکەکە دەستگیر دەکرێن

لە باکووری کوردستان هێزەکانی ئەمنی تورکیا ١٣ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە پەکەکە دەستگیر کرد.

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ و باڵکئەسیری تورکیا و ئامەد و مێردینی باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک و ١٣ کەسیان بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستگیر کرد، یەکێکیان بە بڕیاری دادگە خرایە زیندانەوە.

 

 

دوای وەرگرتنی وتەکانیان ئەو ١٣ کەسە رەوانەی دادگا کران. شەش کەسیان هەمان کات ئازادکران، شەش کەسی دیکەیان بە مەرجی دادوەری ئازاد کران و کەسێک بە بریاری دادگاخرایە زیندانەوە و سێ کەسیتریش فەرمانی گرتینیان بۆ دەرچووە.

 

دوای هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە، یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بۆ سەر بەرێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی تورکیا لە ئەنقەرە لە ناوخۆی تورکیا چەندین کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و لایەنگری بۆ پەکەکە دەستگیرکراون، کە زۆربەیان ئەندام و لایەنگری هەدەپەن.

 

 



PM:09:08:19/10/2023