ڕۆژنامەی مارکا چونی مۆدریچ بۆ سعودیە پشتڕاست دەکاتەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لۆکا مۆدریچ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید و کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیا لە میانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتووی مانگی یەکی داهاتوودا ڕوو لە خولی پیشەگەری سعودیە دەکات.

  سەرنووسەری ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، خۆسێ دیاز، ئاماژەی بەوەکرد، خولی سعودی دوای پاڵەوانێتیەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا، بۆتە سێیەم خول لە جیهاندا زۆرترین بینەری هەبێت و   دێربی جەدەش یەکێکە لە گەورەترین خولی دێربی لە… جيهان.
 

 دیاز کە تاکە کەس بوو پێشتر گواستنەوەی ڕۆناڵدۆی بۆ سعودیە ئاشکرا کردبوو، ئاماژەی بەوەدا کە مۆدریچ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو لە مانگی یەکی داهاتوودا دێتە خولی سعودیەو تا ئێستا یانەکە دیاری نەکراوە.


AM:08:57:20/10/2023