کارزان کۆیی نووسەر و رۆژنامەنووس کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە قاهیرەی پایتەختی میسر نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد (کارزان کۆیی) لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا.

كارزان كۆیی یەكێك بوو لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسە دیارەكان و خاوەنی چەندین کتێب و بڵاوکراوەیە، لە کتێبەکانی: (دكتۆر ڕەسوڵ پێكهاتەیەك لە خاك و مرۆڤایەتی) و (مەی لە روانگەی ئایینی ئیسلامەوە). 

کارزان کۆیی، ناوی تەواوی کارزان مستەفا سابیرە، لە ساڵی ١٩٦١ لە سلێمانی لەدایکبووە و لە سەردەمی لاوییەوە دەستی بە نووسین کردووە و لە چەندین دەزگای راگەیاندندا کاری رۆژنامەوانی کردووە.



PM:09:36:25/10/2023