بەهۆی هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوا فەرماندەیەکی (هەسەدە) گیانی لەدەستدا

سوپای تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی هەواڵەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣سوپای تورکیا بە درۆن هێرشیکردووەتە سەر (دێرک) لە رۆژئاوای کوردستان و لە ئەنجامدا دووکەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکیان فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ژن و منداڵێکیش برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
 
فەرماندەکەی هەسەدە، دوای ئەوەی لە ماڵ دەردەچێت، تورکیا بە درۆن دەیکاتە ئامانج. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندجارێک هەوڵی کوشتنی ئەو فەرماندە سەربازییەی هەسەدە درابوو.



PM:05:58:27/10/2023