بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای بانگەشەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردەوە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای بانگەشەکردنی بۆ لیست و کاندیدەکانی بەشدار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردەوە.

بڕیارە ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە (٢٣) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، هەروەها (٢٩٦) پارت بە (٥٠) ھاوپەیمانێتی کێبڕکێ لەسەر (٢٧٥) کورسی بۆ ئەنجوومەنی (١٥) پارێزگای عێراق بە کەرکوک و نەینەواوە دەکەن. 


PM:07:32:27/10/2023