ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شاری هەولێر، کرێکارێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتی کارکردندا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە شەقامی (٤٠) مەتری شاری هەولێر، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
قوربانییەکە ناوی (ع، ح، ب)ە و تەمەنی لە سەروو (٣٥) ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بووە.
بەپێی ئامارێکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لە ماوەی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر هەشت کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.