بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ له‌ پارێزگای کەرکوک و (١٤) پارێزگای دیکەی عێراق، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌ستیپێکرد . 

ئەمڕۆ لە کەرکوک و پارێزگاکانی عێراق بێجگە لە هەرێمی کوردستان، بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد کە هەڵمەتی بانگەشەکە بۆ ماوەی (٤٥) ڕۆژ بەردەوام دەبێت. 

بڕیارە ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە (٢٣) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، هەروەها پێنج هەزار و ٩١٥ کاندید کێبڕکێ لەسەر (٢٧٥) کورسی بۆ ئەنجوومەنی (١٥) پارێزگای عێراق بە کەرکوک و نەینەواوە دەکەن کە (٧٥) یان کۆتای ژنانن و (١٠) کۆتاى دیکە بۆ پێکهاتەکانن.

هەروەها کورد لە پارێزگاکانی (نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەدین و دیالە) بەربژێری هەیە و بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن، لە پارێزگای بەغداد-یش بە چەند بەربژێرێک لە لیستی جیادا بەشداری دەکەن. 


PM:12:35:01/11/2023