سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەردانێکیدا بڕیارە سبەی دووشەممە سەردانی ئێران و وڵاتانی کەنداو بکات لەسەر رەوشی غەزە و شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ بکەن.
ئەمرۆ یەکشەممە،٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ چاوگێکی ئاگادار لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی غەزە و گرژییەکانی ئەو ناوچەیە لەگەڵ ئیسرائیل بڕیارە سبەی دووشەممە چەند گەشتێک بکات".
هەروەها رایگەیاندووە"سودانی سبەی دووشەممە سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان کۆدەبێتەوە و پاشانیش سەردانی چەند وڵاتێکی کەنداو دەکات بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان و رێگەگرتن لە گەشەسەندنی ئالۆزییەکان بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
پێشتریش سودانی له بارهی فراوانبونی ململانێی فهڵهستین و ئیسرائیل و گواستنهوهی بۆ گۆڕهپانی وڵاتانی ناوچهکە هۆشداریدا و داوای له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی كرد ڕۆڵی خۆی لهم بوارهدا بگێڕێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ باڵوێزی وڵاتاندا سودانی ئاماژەی بەوەدا کە رێگە نادات عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.