ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای خستە خوارەوە

ئەمڕۆ لە شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا خرایە خوارەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە ناوچەی تەل بیدەری سەر بە پارێزگای حەسەکە خستە خوارەوە. 

ئەمە دووەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیایە کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەخرێتە خوارەوە.


PM:08:02:05/11/2023