ڤیدیۆ.. دێرێ ئارام گۆرانییەکی بەناوبانگی مەرزیەی فەریقی نوێ دەكاتەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد دێرێ ئارام گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزیەی فەریقی دەڵێتەوە. 

گۆرانیبێژی لاوی سلێمانی دێرێ ئارام لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دێرێ خۆی پیانۆ دەژەنێت و گۆرانییەکی بەناوبانگی هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییە فەریقی بە ناوی (بێ تۆ) دەڵێتەوە.

دێرێ ئارام ساڵی (٢٠٠٠) لە خانەوادەیەکی هونەری شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ چوار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات جگە لە (بیبینە) خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.


AM:09:19:08/11/2023