ژنێکی کورد وەک باڵیۆزی‌ ئەمریکا لە میسر دەستبەکاربوو

‌هێرۆ مستەفا لە کاتی سوێند خواردنی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە میسر لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەیدایە
هێرۆ مستەفا کە ژنێکی کوردە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکایە، وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە میسر دەستبەکاربوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە میسر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویکردەوە" ھێرۆ مستەفا لەم کاتە گرنگەدا ئەرکی خۆی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە میسر جێبەجێ دەکات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا". 

ھێرۆ مستەفا لە ساڵی ١٩٧٣ لە ھەولێر لە دایکبووە و لە تەمەنی سێ ساڵییەوە لە ئەمریکا ژیاوە، هەروەها جگە لە زمانی کوردی زمانەکانی (ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی و فارسی و یۆنانی و ھندی و پورتوگالی) دەزانێت.

هێرۆ پێشتر وەک باڵیۆزی بولگاریا لە ساڵانی (٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣) پۆستی باڵای ھەبووە لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە لشبونە و نیودلھی. 


PM:04:40:09/11/2023