وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "باشترین رێكاری خۆپارێزی دژی په‌تای وه‌رزی بریتییه له خۆكوتان به ڤاكسینی دژه ئه‌نفلۆنزا".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "په‌تای وه‌رزی یه‌كێكه له ھه‌وكردنه ڤایرۆسییه‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی جیھان به یه‌كێك له به‌ربڵاوترین په‌تاكان داده‌نرێت و زۆربه‌ی جار له كاتی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا توشی مرۆڤ ده‌بێت و كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌ك به دیار ده‌كه‌ون ئه‌وانیش ( به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش "تا"، كۆكه ، له‌ش داھێزان و بێ تاقه‌تی ، سه‌ر ئێشه و قورگ ئێشه) نیشانه‌كان ده‌كرێت له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاواز بن" .
ڤاكسین:
باشترین رێكاری خۆپارێزی دژی په‌تای وه‌رزی بریتییه له خۆكوتان به ڤاكسینی دژه ئه‌نفله‌وه‌نزا ، خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانیویه‌تی ڤاكسینی دژه ئه‌نفله‌وه‌نزا له بنكه ته‌ندروستییه سه‌ره‌كییه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
ئه‌م گروپه له كۆمه‌ڵگه له پێشینه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ئه‌نفله‌وه‌نزا:
* ئافره‌تی دوگیان
* منداڵی ته‌مه‌ن شه‌ش مانگ تا پێنج ساڵ
* كه‌سانی به‌ساڵاچو ( سه‌ر و ٦٥ ساڵ )
* ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان ھه‌یه
* پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی
هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی:
* گرنگیدان به پاك و خاوێنی و شۆردنی ده‌سته‌كان
* داپۆشینی ده‌م و لوت له كاتی كۆكه و پژمین
* مانه‌وه له ماڵ له كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و پشودان
* دوركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌كانی په‌تای وه‌رزییان ھه‌یه
* ده‌ستنه‌دان له ده‌م و چاو و لوت پێش ده‌ست شۆردن
له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌تای وه‌رزی ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێبكه :
* پشودان
* خواردنه‌وه‌ی بڕێكی باش له ئاو و شله‌مه‌نییه‌كان
* گرنگیدان به خواردنی میوه و سه‌وزه‌وات
* ھه‌ر كاتێك نیشانه‌كان قورس بون و ته‌ندروستیت تێكچو راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه .