له‌ به‌رده‌م ناوه‌ندێكی گه‌نجان له‌ رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەک روویدا

دواینیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌. 

بەپێی هەواڵێکی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ له‌ نزیك ئه‌نجوومه‌نی گه‌نجانی مه‌نبه‌ج لە ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وە ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون، تا ئێستاش به‌وردی ژماره‌ی قوربانیه‌كان بەردەست نییە. 


PM:02:25:10/11/2023