ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و دەڵێت" له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كۆمسیۆن (١٩) رۆژ ته‌مه‌نی یاسایی ده‌مێنێته‌وه".
كاروان یاروه‌یس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێش ده‌ستپێكردنی پشووی وه‌رزی یاسادانان دانیشتنێكی تایبه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامبدات".
راشیگه‌یاندووە" ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ته‌مه‌نی یاسایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆتایی دێت و په‌رله‌مانیش ١ی كانوونی دووەمی هه‌مان ساڵ پشووكهی كۆتایی دێت، له دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كۆمسیۆن ١٩ رۆژ ته‌مه‌نی یاسایی ده‌مێنێته‌وه و به‌وه‌ش ناتوانێت پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و وردبینی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها ناتوانێت درێژه به ئاماده‌كارییه‌كانی بدات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه وا پێویست ده‌كات ته‌مه‌نی درێژ بكرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ٩ی ئه‌م مانگه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بوو بچێته پشووی وه‌رزی یاسادانانه‌وه كه دوو مانگه، به‌ڵام تا ئێستا به‌ره‌سمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن راینه‌گه‌یاندووه و هێشتاش ژماره‌ی ئه‌و دانیشتنانه‌ی كه پێویسته ئه‌نجوومه‌ن له‌هه‌ر وه‌رزێكی یاسادانان ئه‌نجامی بدات ته‌واو نه‌بوون و چه‌ند دانیشتنێكیان ماون.