ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بە مەبەستى تاوتوێکردنی بڕیاری هاوردەکردنی دراوی بیانی لە دەرەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندی و ستافی باڵای بانکەکە پانگێشتی پەرلەمان دەکرێت".
مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بە ماڵپەڕى بەغداد الیوم-ی ڕاگەیاندووە" کار بۆ بانگهێشتکردنى عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و ستافی باڵای بانکەکە دەکەن، بە مەبەستى تاوتوێکردنی بڕیاری هاوردەکردنی دراوی بیانی لە دەرەوە".
ڕاشیگەیاند" ترسێک هەیە کە ئەم جۆرە بڕیارانە لەلایەن هەندێک لایەن و کەسایەتییەوە بقۆزرێتەوە، بۆیە ئێمە هەڵوێستمان دەبێت بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردن، هەروەها هەڵوێستمان دەبێت بۆ ئەوەی بڕیارێکی گونجاو بدەین دوای پێداچوونەوە بە تەواوی وردەکارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو".