لە باڵەخانەیەکی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر ژنێک کەوتەخوارەوە و ئاسایشی هەولێر-یش لەوبارەیەوە دەڵێت" لەسەر روداوەکە دوو کەس دەستگیرکراون".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ له راگهیهندراوێكی كورتدا بڵاویكردهوە" دوێنێ هەینی لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر ژنێك لە شوقەکان کەوتوهتە خوارەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئەو رووداوە "دوو تۆمەتبار" دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەلیان بەردەوامە.
ئاسایشی ههولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا هیچ زانیارییەکی لهبارهی ناسنامهی قوربانییەکە و هۆكاری رووداوهكه بڵاونەکردووەتەوە و بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وردەکاری زیاتر دەربارەی ڕووداوەکە بڵاوبکاتەوە.