لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک هاوسەر و دایکی هاسەرەکەی دەکوژێت

لە شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک هاوژینی پیشووی خۆی و دایکی هاوژینەکەی کوشت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە" پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ژنێکی لاوی خەڵکی گیەڵان بەناوی نگار مەحموودی کە لەگەڵ باوکی بە ناوی فەرەیدوون مەحموودی لە ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ سەر کار بووە، لەلایەن مێردە پێشووەکەیەوە بەناوی یەعقووب مورادیان هێرشی چەکداری کراوەتە سەری و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە و باوکی ژنەکەشی بریندارە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کرماشان و باری تەندرووستی ناجێگیرە". .


هەروەها رایگەیاندووە" یەعقووب مورادیان دوای ئەو هێرشە، ڕۆیشتووەتە ماڵی دایک و باوکی هاوژینە پێشووەکەی، و خەسووە پێشووەکەی بە ناوی نازەنین مورادی بە چەک کوشتووە و دواتر هەڵاتووە".


 

 





AM:12:29:19/11/2023