سلێمانی .. گەنجێکی ١٨ ساڵ لە نهۆمی ٧ دانیا سیتی خۆی فڕێدەداتە خوارەوە

لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دانیا سیتی لە سلێمانی گەنجێکی ١٨ ساڵە لە نهۆمی ٧ ەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوەو دەستبەجێ گیان لە دەستدەدات.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (سپی) راگەیاند، " ئەو گەنجە کوڕە و ١٨ ساڵە و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، باوکی نەماوە و لەگەڵ دایکی لە قەزای بازیان نزیک شاری سلێمانی دەژیان".

 ناوبراو وتیشی "ئەمڕۆ ئەو گەنجە لەگەڵ دایکی کێشەی هەبووە، بۆیە چۆتە ماڵی پوری لە شاری نیشتەجێبوونی دانیا ستی لە شوقەکە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە". 

نەقیب سەرکەوت ئاماژەی بەوەدا، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.



PM:09:20:19/11/2023