دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

بڕیارە رۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە. 

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە" رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عیراق دانیشتنی نائاسایی خۆی ئەنجام دەدات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لە بڕگەی دووەمیشدا دەنگ بە هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدرێت. 

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاری هەڵوەشاندەنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دەرکرد، ئەویش دوای ئەوەی پەرلەمانتار له‌یس مسته‌فا دلێمی لەسەر چەند دۆسیەیەکی ساختەکاری سکاڵای لەسەر تۆمارکردبوو. 


AM:12:01:21/11/2023