بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ پەرلەمانی عێراق راگەیاند

وتەبێژی بارەگای بارزانی رایگەیاند’’سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە’’.


ئەمڕۆ وتەبێژی بارەگای بارزانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،  بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە”.


هەروەها وتیشی” مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت”.



AM:12:43:22/11/2023