هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێت

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێرێت، بەڵام پرۆسەکە بە کوێ دەنگ دواخرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەتی نوێنەرانی عێراق راگەیاند" كۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی ١٨٠ پەرلەمانتار دەستیپێكرد و لە كارنامەی دانیشتنەكەدا بڕیار بوو سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هەر بە پێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا".

بەپێی كارنامەی كاری ئەمڕۆی پەرلەمان دوو بڕگە هەبوو، یەكەمیان كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، دووەمیشیان دەنگدان بوو بە هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

پەرلەمانی عیراق سەرەتای دانیشتنەكە دەنگیدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و هیچ رۆژێكیش هەتا ئەم دەمە دیارینەكراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ.




PM:07:11:22/11/2023