جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کۆچی دوایی کرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند" جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کۆچی دوایی کرد".

عەمیدی پۆلیس عەبدولقادر محەممەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێردوای ئەنجام دانی نەشتەرگەری دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تورکیا کۆچی دوایی کرد.

عەمیدی مافپەروەر عەبدولقادر محەممەد حەسەن دەلۆ، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١ی قەزای کفریی ئیدارەی گەرمیانە، بڕیارە تەرمەکەی بهێندرێتەوە شاری هەولێر و پاشان لە زێدی خۆی لە قەزای کفری دەنێژرێت.
 
عەمیدی عەبدولقادر خاوەنی دوو بڕوانامەی زانکۆیی بوو، ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە دامەزراوە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستانە. 



AM:09:43:23/11/2023