بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنووری پارێزگای مەڵەتێی باکووری کوردستان روویداوە وتا ئێستا زیانەکانی دیار نییە.

رێکخراوی(EMSC) کە دامەزراوەیەکی زانستی نێودەولەتی سەربەخۆیە لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس) بڵاویکردۆتەوە" کەمێک بەر لە ئێستا بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای مەڵەتێی باکووری کوردستانی هەژاند،بوومەلەرزەکە قووڵایی ٢٧ کیلۆمەتر بووە".

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی مادی و گیانی بەردەست نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٦ـی شوباتی ئەمساڵدا بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٨.٧ پلەی رێختەر لە سنووری نێوان تورکیا و سوریا روویدا و بەهۆیەوە ٥٠ هەزار و ٥٠٠ کەس لە باکوری کوردستان و تورکیا و شەش هەزار کەس لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا گیانیان لەدەستدا.



PM:08:16:23/11/2023