مباپێ خانوویەکی لە مەدرید لە یاریزانێکی پێشووی ریاڵ مەدرید کڕی

رۆژنامەنووس خۆسێ ئەلڤارێز ئاشکرای دەکات،  کیلیان مباپێ تەنها دەیەوێت وەرزی داهاتوو بۆ ڕیال مەدرید یاری بکات، خێزانەکەی بەم شێوەیە دەڵێن و دوای سێ هەفتە شتێکی زۆر گرنگ ڕوودەدات.

 بە پێی زانیاری سەرچاوە ئیسپانیەکە، مباپێ قسە لەسەر داهاتووی ناکات بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لەوەی ساڵی ڕابردوو  چی ڕوویدا.  ئەگەر قسە نەکات ئەوە لەبەر ئەوەیە کە پێی وایە وەرزی داهاتوو دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

لەکۆتایدا ئەم سەرچاوە نوسیویەتی، کیلیان مباپێ داهاتووی خۆی دەخاتە دەستی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستا  مباپێ خانوویەکی لە یاریزانێکی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید لە مەدرید کڕیوەو ئامادەکاری بۆ هاتنی دەکات.


مباپێ لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت و لەسەرەتای ساڵی نوێوە بە پێی یاساکانی فیفا دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەی داهاتووی بکات.


PM:06:01:24/11/2023