لە چوار پارێزگای عێراق پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بەهۆی یادی "شەهیدکردنی فاتیمەی زەهرا"، لە چوار پارێزگای عێراق سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.

ئەمشەو دووشەممە هەریەک لە پارێزگاکانی موسەنا، واست، نەجەد و زەیقار ڕایانگەیاند" سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت، بەهۆی یادکردنەوەی شەهید بوونی فاتیمەی زەهرا کچی پێغەمبەری ئیسلام". 

پێشتریش پارێزگاری دیوانیە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە سبەینێ پشووە، بەڵام دواتر بە راگەیەندراوێکی دیکە راگەیەندراوەکەیان رەتکردەوە و پشووکەشیان هەڵوەشاندەوە.


PM:10:16:27/11/2023