سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی ناردنی نه‌وتەکەی به‌غداد بۆ هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" حکومەتی عێراق بە هەر نرخێک نەوتی سپی بینێرێت بۆ هەرێم بە هەمان نرخ بەسەر  هاوڵاتییاندا دابەشی دەکەین". 

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی هەرێم کەمێک پێش ئێستا لە ڕوونکردنەوەیەوکدا بڵاویکردەوە" 
پاش ئەوەی لە كۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق كە لە رێكەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزارەتمان جەختی كردەوە لەسەر دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە هەمان نرخی پارێزگاكانی دیكەی عێراق". 

ئەوەش هاتووە" وەزارەتمان لە مانگەكانی (تەموز و ئەیلول و تشرینی یەكەمی) ئەمساڵ بە سێ نووسراو و بە ناردنی شاندی وەزارەتمان داواكاری گەیاندووەتە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بە مەبەستی دابینكردنی نەوتی سپی بە هەمان نرخی عێراق، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بە پشت بەستن بە داواكاری و هەوڵەكانی وەزارەتمان داواكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی بۆ ئەنجومەنی باڵای ئابووری حكومەتی عێراق بەرزكردووەتەوە بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتی دەستپێكردنی ناردنی بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بەهەر نرخێك بێت كە دیاری كرا بێت لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، بە هەمان نرخ  بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت. 

شەوی ڕابردوو عیزەت سابیر بریكاری وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان لە جیاتی (١٠٠) هەزار دینار دابەشبکرێت بە (٥٠) هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییانی هەرێم دابەشدەکرێت. 


AM:11:09:28/11/2023