راوێژکاری سودانی: دینار هێزی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" نرخی دۆلار لە عێراق لە بەرزبوونەوە بەردەوام نابێت و هەوڵی جدی هەیە بۆ بە هێزکردنی دینار بەرامبەر دۆلار".

فادی شەمەری راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق( محەمە سێاع سودانی)  لە لێدوانێک بۆ میدیا عێراقییەکاندا رایگەیاند" نرخی دۆلار لە عێراق لە بەرزبونەوە بەردەوام نابێت و حکومەت و بانکی ناوەندی کار بۆ بەهێزکردنی دینار دەکەن".

راوێژکاری سیاسی سودانی راشیگەیاند"  لە ماوەیەکی کاتی دیاریکراودا دینار هێزی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە و بازاڕی رەشی دراوەکان دادەڕمێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.



PM:09:34:29/11/2023