چوار رۆژ پشوو راگەیەندرا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە، چوار رۆژ پشووی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ی مانگی کانوونی یەکەمەوە پشووی فەرمی دەست پێدەکات تاوەکو ١٨ی کانوونی یەکەم.

راشیگەیاند" لە رۆژە پشوەکانیشدا فەرمانبەرانی ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".

رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.



PM:10:58:29/11/2023