ئۆپێک+ نزیکن لە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

هەرچەندە هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی نزیک رێکخراوی ئۆپێک+ رایدەگەیەنن، ئەندامانی رێکخراوی بڕیاریان لەسەر کەمکردنەوەی بەر‌هەمهێنانی لەلایەن رێکخراوەکە دراوە.
 
سەرچاوەیەک لە یەکێک لە شاندەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئۆپێک+ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاندووە" وڵاتانی هاوپەیمانان بە شێوەیەکی مەبدەئی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت".

ئەو سەرچاوەیە کە کەناڵی ( روسیای ئەمڕۆی ) راگەیاندووە " بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە، سعودیە ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل و ڕوسیا ٥٠٠ هەزار بەرمیل و باقی وڵاتانی هاوپەیمانی ڕۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێنان کەمدەکەنەوە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئۆپێک+ نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە".

هەروەها هەریەک لە ئیمارات و کوەیت و عومان کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە تا چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤یان ڕاگەیاند.
هەر ئەمڕۆ نرخی نەوت پێش کۆبوونەوەکە لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە جیهاندا گەیشتە ٨٣بە دۆلار و ٥٠ سەنت کە بە بەراورد بە نرخی پێشووی داخستنی نەوت بە ڕێژەی ٤٨% زیادی کرد.



PM:11:14:30/11/2023