لە شارێکی باکوری کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری مەلاتیای باکووری کوردستان ڕوویدا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٨) پلەی ڕێختەر لە شاری مەلاتیای باکوری کوردستان روویدا. 

ئەوەشی خستەڕوو، زەمینلەرزەکە بە قوڵای (٧) کیلۆمەتر تۆمارکراوە و ناوەندەکەی ناوچەی ئەقچەداغ بووە لە مەلاتیا، بەڵام دەستەکە لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکە هیچ ئامارێکی بڵاونەکردوەتەوە.

ڕۆژی ٦ی شووباتی ئەمساڵ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون، هەروەها تائێستاش زیاتر لە (١٠) هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون.


PM:03:16:01/12/2023