لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلەوە ئەمەریکا بنکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان بەهێزتر دەکات و لە رێگای زەمینی لە هەرێم و لە ئاسمانیشەوە چەکو جبەخانە دەگوازێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، تا ئێستا ئەمەریکا ١٤ فڕۆکەی بارهەڵگری گواستۆتەوە شاری حەسەکە.
روانگەی سوری مافی مرۆڤ لە سوریا بڵاویکردۆتەوە کە دوێنێ هەینی ٣ فرۆکە لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە لادێکانی رومیلە نیشتوونەتەوە کە پڕبووە لە چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی لۆجستی.
ئەو فڕۆکانەی ئەو بارە سەربازیانەیان دەگوازنەوە لە رێگای فرۆکەی سەربازی و کۆپتەری ئەمەریکییەوە لە کاتی نیشتن و فڕیندا دەپارێزرێن.
لە ٧ ی تشرینی دووەمەوە کە شەڕی فەلەستین و ئیسرائیلییەکان دەستیپێکرد و دواتر لەو ١٧ ی ئەو مانگەوە زیاتر ٧٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە کراوەتە سەر بنەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە سوریا و عێراق.