مقاومەی ئیسلامی بە مووشەک هێرشیان کردە سەر سەربازگەیەکی هەستیار ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان

‌وێنە .. ئەرشیف
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ ی کانوونی یەکەم مقاومەی ئیسلامی کە ملیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانن، لە رێگای مووشەکەوە هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی خەراب ئەلجیر کە فڕۆکەخانەی تێدایە و بەشێک لە کۆمەکە سەربازییەکان لەو فرۆکەخانەیەوە دەگاتە دەست ئەو هێزانە.

راونگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند " تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانیەکانیان دەست نەکەوتووە، بەڵام لە رێگای ژمارەیەک مووشەکەوە بە هەڕەمەکی هێرشکراوەتە سەر ئەو سەربازگەیە کە فرۆكەخانەشە بۆ هێنانی کۆمەکی سەربازی بۆ ‌هێزەکانی هاوپەیمانان".

ئەم فڕۆکەخانەیەی کە کراوەتە ئامانج لە رۆژی ١٧ تشرینی دووەمەوە ئەمەریکا و هاوپەیمانان ١٤ بار چەک و جبەخانەی سەربازیان لە رێگای فڕۆکەی تایبەتەوە گەیەندۆتە هێزەکانی هاوپەپیمانانی لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها شوێنێ نیشتنەو جوموجوڵی کۆپتەرە سەربازییەکانی هاوپەیمانانی دژی داعشن.

لە ١٩ی ئۆکتۆبەرەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چاودێری ٤٧ هێرشی کردووە کە کراونەتە سەر بنکەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” بەم شێوەیە:

 ٧ لە بنکەی ئەلتەنف، ١١ لە بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، ٨ لە بنکەی کێڵگەی غازی کۆنیکۆ، ١ لە بنکەی ئەمریکی لە ڕوبەربا لە لادێکانی شاری ئەلمالیکیە، ٨ لە بنکەی خەراب الجیر باریلان، ٩ لە بنکەی شەدادی، ٢ لە بنکەی تەل، بەیدار، ١ لەسەر بنکەی قەسرەک.



PM:03:56:03/12/2023