ئەمریکا: له‌ ده‌ریای سوور هێرشکرایە سەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت" کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور هێرشی کرایە سەر". 

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردەوە" کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور کرایە ئامانج کە ئەمەش زه‌نگی مه‌ترسییه‌ و لێكه‌وته‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت". 

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە" هێرشەکە نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی گەورە دەکات لە زنجیرەیەک هێرشی دەریای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پەیوەندییان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە هەیە". 


AM:12:20:04/12/2023