لە ئاکامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە
چۆمان و ئیبراهیم خەلیل، چوار کەس گیانیان لە دەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە،٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئۆتۆمبێلێك لە سنووری شارۆچکەی چۆمان هەڵدێرا کە
ژمارەیەك گەشتیاری لە نێودابوو و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش،
ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل وەرگەڕا و گیانلەدەستدانی کەسێك و
برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.
هەر ئەمڕۆ محەمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری هاتووچۆی کەرکوک -هەولێر رایگەیاند" لەسەر رێگای کەرکوک - هەولێر
رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و دووکەس گیانیان لەدەستدا و یەک کەسیش بریندار بووە".