بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا روویدا

ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوری رۆژئاوای تورکیا روویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، ئەمڕۆ لە باکوری رۆژئاوای تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥.١) پلەی رێختەر ڕوویدا کە ناوەندی بوومەلەرزەکە لە کەنداوی گەملیک لە دەریای مەڕمەڕە بووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی (٩) کیلۆمەتری زەوی ڕویداوە. 

مانگی شوباتی ئەمساڵ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باشووری تورکیا ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە (٥٠) هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.


PM:08:40:04/12/2023