بزانە دڵ ساڵانە چی بە خەڵكی دەكات

 بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی توشبون و مردن بە نەخۆشیەكانی دڵ ساڵانە ڕوو لەهەڵكشانەو بەو هۆیەشەوە نەخۆشەیەكانی دڵ بەبەرزترین ڕێژەی مردن ئاماژەی پێدەكات.
بەهۆی بەرزی ڕێژەی مردن بەنەخۆشیەكانی دڵ كە ڕێكخراوی تەندورستی جیهانی ئاماژەی پێدەكات لەئێستادا ساڵانە 17 ملیۆن لەمرۆڤ بەهۆی نەخۆشیەكانی دڵ دەمرن، ئاماژەی بەوەشكردوە پێشبنی دەكرێت تا ساڵی 2030 ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەكانی دڵ بگاتە 23 ملیۆن مرۆڤ كە ئەمەش ڕێژەیەكی بەرزە، بەجۆرێ لەكۆی سێ كە كە دەمرن كەسێكیان بەهۆی نەخۆشی دڵەوەیە.
نەخۆشیەكانی دڵ: بریتیە لە یەكیك لەو نەخۆشیە نەگوازراوانەی كە توشی دڵ و بۆریەكانی دڵ دەبێت، بەهۆی مەینی خوێن و لاوازبون یاخود لەكاركەوتن و گیرانی بۆری و ملولەكانی خوێن لەدڵدا كە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە دەبێت كە ئەواننیش بریتین لە : 
1-خەستی خوێن: واتە خەستی ڕێژەی خوێن كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر نەخۆشیەكانی دڵ و گیرانی بۆریەكانی دڵ.
2- بەرزی كێشی لەش: واتە زیادبون لەكێشی لەشدا هۆكارێكە بۆ بەرز پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و گیرانی ملولەكانی خوێن. 
3-كاریگەری تەمەن:تا ڕێژەی تەمەن زیاتربێت ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن زیاتر دەبێت، بەپێی توێژینەوەیەك كەپەیمانگای توێژینەوەی دڵ ئاماژەی پێكردوە ڕێژەی توشبون بۆ تەمەنی 25 ساڵ % 40 ، كە ئەمەش ڕێژەیەكی بەرزە. 
4-جگەرە كێشان: ئەمەش بەهۆی لاوازبونی كاری سیەكان و ئاڵو گۆری ئۆكسجین لەنیوان خانەكانی خوێندا كەوادەكات ببێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە. 
5- چالاكی: بەهۆی پێشكەوتنی هۆكارەكانی ژیان جوڵەی مرۆڤەكان كەمتربووە كە ئەمەش كارێگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست كردوە بەتایبەت وەرزش نەكردن وادەكات بێتە هۆی بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ. 
6- خوادرن و خواردنەوە: هەڵبەژاردن و خوادرنی خواردن و خواردنەوەكان بەتایبەت ئەو خواردنانەی ڕێژەیەكی زۆر خوێ و چەوری و پڕۆتینیان تێدایە دەبنە هۆكاری نەخۆشیەكانی دڵ هەروەها خواردنەوەی كحولی كاریگەری لەسەر چالاكیەكانی دڵ دەبێت. 
7-توشبون بە نەخۆشی شەكرە: توشبون بەنەخۆشی شەكرە هۆكارێكی ترە بۆ بەرزە پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ. خۆپارێزی لەتوشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ: 
1-ئەنجامدانی وەرزش یاخود جولە: پێویشتە ڕۆژانە هەموو مرۆڤێك بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشەكانی دڵ وەرزش بكات یاخود بۆماوەیەك بەپێ بڕزات كە كەمتر نەبێت لە 30 خولەك. 
2-دوركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە كە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر نەخۆشەكانی دڵ. 
3-دوركەوتنەوە لەو خواردنانەی ڕێژەیەكی زۆر چەوری گیانەوەری و خوێیان تێدایە و گۆشتی سور و ئەو خواردنانەی ڕیژەیەكی بەرز پرۆتینیان تێدایە. 
4-خواردنی گۆستی ماسی ومیوە و سەوزەمەینەكان بۆ پاراستنی ڕێژەی پرۆتین لەلەشدا. 
5-پشكنین: پێویستە هەموو كەسێك 6 مانگ جارێك پشكنینی تەواوی خۆی بكات و سەردانی پزیشك بكات بۆ چاودێری بەتایبەت ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرو 35 ساڵیەوەیە. بەهیوای تەندروستیەكی باش سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی



PM:04:14:01/10/2014