زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەی دیکە لە بەغداوە بۆ هەرێم راگەیەندرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێک سەبارەت بە ناردنی پارەی دیکە بۆ هەرێم نەدرا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣  كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام درا، كە بڕگەیەكی تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و ئەو داوایەی حكومەتی هەرێم كردوویەتی بۆ ناردنی پارەی دیكە لەگەڵ تەرخان كردنی پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بەپێی ئەو ڕاگەیەنراوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، كە تیایدا بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕاگەیاندووە" هیچ ئاماژەیەك نەدراوە بە ناردنی پارە بۆ مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم".

ئەوە لە کاتێكدایە هەفتەی پێشوو وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدای کردوو و لەگەڵ سودانی و بەرپرسانی ترکۆبوونەوە و داوای ٢ تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناریان لە بەغدا کرد بۆدابینکردنی مووچەی مانگەکانی ١٠ ، ١١و١٢.




PM:08:35:05/12/2023