ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانەوە دەکەن

به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانونی یەکەم ٢٠٢٣، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سەرۆک و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە دا، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ کردن لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بڕگەی دووەمیش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ راپۆرتی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم بۆ سەرپەرشتیكردنی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان له‌ پرسی زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و هاوكات خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەشکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.



PM:03:10:06/12/2023