جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت"حكومەتی عێراق ڕازییە ڕاستەوخۆ مووچەی
هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت ".
عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ئەمڕۆ لە
کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری سپی لەوێ ئامادەبوو ڕایگه‌یاند" هیچ
بەرپرسێكی حكومەت خۆی بە خاوەنی نە مامۆستایان ئەزانێت و نە پڕۆسەی پەروەردە و
تەنها دەیانەوێت هاووڵاتیان و مامۆستایان وەك ڕۆبۆتێك وابن و هەرچییەكیان بڕیاردا
جێبەجێی بكەن و لە بەرامبەردا هیچ داخوازییەكی ئەوان جێبەجێ نەكات".
ڕاشیگەیاند" ئەو باروودۆخەی دروست بووە و بایكۆت
ڕێكارێكی مەدەنی خۆڕسكانەیە و هیچ حزب و گروپێك لەپشتییەوە نییە و هەستكردنە بە
شێش و ئازاراەكان، چونكە ئەو مامۆستایانەی بایكۆتی خوێندنیان كردووە لە هەموو كەس
زیاتر دڵیان لای پڕۆسەی پەروەردە و خوێندكارانە".
عەتا محمەد راشیگەیاند" چه‌ند جارێك چونه‌ته به‌غدا و
چاویان به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه، سودانی وتویه‌تی: وه‌ك حكومه‌تی
عێراق ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌رێم لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌مان
بۆبنێرێت راسته‌وخۆ مانگانه مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته بده‌ین، بەڵام هه‌رێمی
كوردستان تاوەکو ئێستا لیسته‌كانی نه‌ناردوه و ئاماده‌ش نیه ئه‌و كاره بكات".
ئاماژەی بەوەشكرد، رێگای چارەسەرکردنی کیشەی مووچەی
مامۆستایان نەدۆزراوتەوە.
زیاتر لە ٧٠ رۆژە هوڵەکانی خوێندن بایکۆت کراون و مەرجەکانی
گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن بریتین لە:" پێدانی دوو مووچە و
پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان".