بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا رۆژێک پشوور راگەیاندرا


حکومەتی فیدراڵی عێراق لە راگەیاندنێکدا رۆژی ١٠ ی کانوونی یەکەمی بەهۆی شکاندنی چەکدارانی داعشەوە کردە پشووی فەرمی.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا هاتووە" بە بۆنەی هەشتەم ساڵیادی رزگارکردنی عێراق کە بەرۆژی رزگاری ناسراوە، رۆژی یەکشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق."

تا ئێستا هەرێمی کوردستان یەکلایی نەکردۆتەوە کە ئەو رۆژە دەکاتە پشووی فەرمی، یان رۆژێکی ئاسایی دەبێتەوە.

چەکدارانی داعش دوای ئەوەی ناوچەیەکی فراوانی عێراقی داگیرکرد بە سێهەم گەورە شاری عێراق موسڵەوەو چەکداریان نزیکبوونەوە لە بەغدای پایتەخت، دوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێو دەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەشت ساڵ لەمەوبەر تێکشکێنرا.



PM:07:10:07/12/2023