ئەنچیلۆتی باس لەچوونی دەکات بۆ سعودیە

 لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ڕیاڵ مەدرید لێدوانی چاوەڕوان نەکراوی پێش یاری ریاڵ بیتس  لەسەر داهاتووی و چوون بۆ سعودیە دەدات. 

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی کە بە 500 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە  سعودیە بۆ کاری راهێنەرایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی بە گاڵتەکردنەوە وتی : "بە پێ دەڕۆم، بە 500 ملیۆن دەڕۆم، پێویستم بە گەشت نییە. هەموو کەسێک ئەوەی دەیەوێت هەڵیدەبژێرێت و بۆ من پارە هەموو شتێک نییە".

وتیشی؛" تەلەفۆنیان بۆ نەکردم، من لە ئێستادا دەژیم، کە زۆر جوانە، ئامانج و بیرۆکەی ترم هەیە، هەرگیز بیرم لە پارە نەکردۆتەوە، لە خێزانێکدا گەورە بووم کە پارە گرنگ نەبووە،  گرنگترین شت ئەوەیە هەست بە باشی دەکەم، هەست بە باشی دەکەم لێرە و هیوادارم لێرە بەردەوام بم لە هەستکردن بە باشی."


لەسەر یاریەکەی ڕیاڵ بیتس کارلۆ ئەنچیلۆتی وتی:" یارییەکی قورسە، یانەی ڕیال بیتس لە یاریگای خۆی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، یەکگرتوون و بە باشی ڕێکخراوون و ئیسکۆ زۆر باش یاری دەکات، منیش زۆر دڵخۆشم بۆی، شتێک دەهێنێتە تۆپی پێ، ساتەکانی سەختی هەبوو، بەڵام ئەو ساتەکانی تێپەڕاند، دەبێت بە باشی کۆنتڕۆڵی بکەین."

 لەسەر پێکانی یاریزانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی وتی :” ئێمە چوامینی و گولەرمان هەیە خەریکە لەگەڵ ئێمە دەست بە مەشق و ڕاهێنان دەکەن، ڤینیسیۆس و کاماڤینگا دەبێت چاوەڕێی ساڵی ٢٠٢٤ بکەن، بەڵام پێموایە کاتێک لە پشوو دەگەڕێنەوە ئامادە دەبن لەگەڵ ئێمە ڕاهێنان بکەن، کۆرتوا و میلیتاو بە باشی چاک دەبنەوە".

یاریەکە رۆژی شەممە بەرامبەر ریاڵ بیتس دەبێت لە کاتژمێر 6:15خولەک.


PM:06:25:08/12/2023