له‌ شاری ورمێ ژنێکی گەنج له‌لایه‌ن باوكی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ کوژرا

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن خەزوورەیەوە بە سێ گولـلەی چەک کوژرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی ڕۆیا ئەمینی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی هەنگەرەوانی سەر بە ناوچەی سێرۆی شاری ورمێ لەلایەن خەزوورەیەوە بە ناوی سەرباز بادووزادە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆیا ئەمینی لە گوندی کورانەی سەر بە ناوچەی سیلڤانای ورمێ بە سێ گولـلەی چەک لەلایەن خەزوورەیەوە کوژراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەکە "تاوانبارەکە" شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتووە و هەڵهاتووە، هەروەها تائێستاش هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە لە بەردەستدا نییە.


PM:04:31:09/12/2023