وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت" رۆژی ١٥ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان رادەگیرێت". 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٦:٠٠)ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لە ناوخۆی وڵاتدا بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕادەگیرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی ١٨ی کانووی یەکەمی ٢٠٢٣ سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان لە کاتژمێر (٧:٠٠)ی سەرلەبەیانییەوە دەکرێنەوە و کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە دادەخرێن.

حکومەتی عێراق ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان جگە لە هەرێم دیاریکردووە کە زیاتر لە (٢٣) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، هەروەها پێنج هەزار و ٩١٥ کاندید کێبڕکێ لەسەر (٢٧٥) کورسی بۆ ئەنجوومەنی (١٥) پارێزگای عێراق بە کەرکوک و نەینەواوە دەکەن کە (٧٥) یان کۆتای ژنانن و (١٠) کۆتاى دیکە بۆ پێکهاتەکانن.


PM:06:36:09/12/2023