سێشەممەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بە فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق چووە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، و سێ شەممەی داهاتوو ١٩.١٢.٢٠٢٣ پەرلەمانی بۆ کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  کە هەڵبژاردنەکە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجامدەدرێت".

پێشتر، سائر جبوری پەرلەمانتارێکی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی وتی" تا ئێستا لەلایەن هێزە سونییەکانەوە هەشت کەس بۆ ئەو پۆستە ناویان دەهێنرێت، چوارچێوەی هەماهەنگیش بەپێی شارەزاییان رەزامەندیان لەسەر دەردەبڕێت".

ئەوەی سوننەکان باسیدەکەن، هەریەک لە، سالم عیساوی، مەحمود مەشهەدانی و تەڵاڵ زەوبەیعی-یە زۆرترینی ئەو کەسانەن ناویان دەهێنرێت و چانسیان هەیە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێی وەرگرتنی کورسیەکەی محەمەد حەلبوسی کە بەبڕیاری دادگا دورخرایەوە، براوەبن.



AM:09:47:10/12/2023