یوسف کلابی: حکومەتی هەرێم دان بە سەرکەوتنی عێراقدا نانێت

پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت هەرێم دان بە رۆژی سەرکەوتنی عێراقدا نانێت، هەروەها دەشڵێت" داوای یاسایی لەسەر ئەو بانکانە تۆمار دەکەین قەرزیان بە هەرێم داوە.

یوسف کلابی کە پەرلەمانتارێکی عەرەبە و خۆیی بە سەربەخۆ ناوزەد دەکات لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( X ) دەڵێت" داوای یاسایی لەسەر هەموو  ئەو بانک و ئەجومەنی بانکانە تۆمار دەکەین کە قەرزیان بە هەرێم داوە".

لە درێژەی پۆستەکەدا کیلابی دەشڵێت" پێشتر لە کۆبوونەوەی لیژنەی داراییش ئەو بانکانەمان ئاگادار کردۆتەوە لەسەر خەرجەنکردنی ئەو قەرزانە ".

لەبارەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا کە رێکەوتی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠ ی کانوونی یەکەم بوو، لە عێراق پشووی فەرمی راگەیەندراو لە هەرێم نەکرا بە پشوو، کیلابی دەڵێت" هەرێم دان بە رۆژی سەرکەوتنی عێراقدا نانێت و ئەو رۆژەی نەکردە پشوو".



PM:09:02:10/12/2023