ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه هه‌مو موچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی عێراق".
ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق یوسف كیلابی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی" جارێكی‌تر په‌یمان ده‌ده‌ین كه پارێزه‌ری مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌بین، ئێمه ده‌مانه‌وێت به پشتیوانی خودای گه‌وره و پاشان ئێوه‌ی ئازیز، موچه‌كانتان ببه‌ستینه‌وه به حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، بۆئه‌وه‌ی چیتر هاتنی موچه نه‌بێته سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان له هه‌رێم، نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پاره به‌قه‌رز په‌یدا بكه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ئێوه‌ی موچه‌خۆریش حه‌ق و مافتان پێنه‌درێت".
راشیگه‌یاندوه" به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هه‌مو موچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، با هیچ ئاڕاسته‌كراوێك كاریگه‌ریتان له سه‌ر دروستنه‌كات و ساردتان بكاته‌وه له وه‌رگرتنی مافه‌كانتان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، یوسف کیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوێنێ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند" سکاڵا لە دژی بەڕێوەبەری بانکەکان و ئەنجومەنی کارگێری بانکەکان تۆمار دەکەن، چونکە پێشێلی یاسایان کردوە و قەرزیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردوە".
یوسف کیلابی راشیگەیاندبوو" پێشتر ئەنجومەنی کارگێری ئەو بانکانەیان لە کۆبونەوەیەکی فەرمی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاگادارکردوەتەوە کە قەرز نەنێرن، چونکە حکومەتی هەرێم هەرگیز پابەندی یاسای بودجە نەبوە".