وەزارەتی دارایی بڕیارێک بۆ مووچەی خانەنشینی کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ دەدات

وەزارەتی دارایی لەبارەی پێدانی پاداشتی خانەنشینی بۆ ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ روونكردنەوە دەدات.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین رایگەیاند" لە وەزارەتی دارایی خەرجكردنی پاداشتی خانەنشینیی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ راگیراوە، راگرتنەكەش جارێ كاتییە و بڕیارە بۆ ساڵی داهاتوو بكرێتەوە."

وتیشی: "كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ كاتێك خانەنشین دەبن، لە فەرمانگەی خۆیان شەش مانگ مووچەی مۆڵەتی كەڵەكەبوویان بۆ خەرج دەكرێت، لە فەرمانگەی خانەنشینییش ١٢ مانگ مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت، كە هەمووی دەكاتە ١٨ مانگ، شەش مانگەكە خەرج دەكرێت، ئەوەی ڕاگیراوە ١٨مانگەكەیە".

سەرچاوەكە وتیشی" بابەتەكە پەپوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، چونكە دارایی داوای هەندێك ئامار و داتای كردووە، هەر كاتێك ئەوە تەواو كرا، پارەكە خەرج دەكرێت و كێشەی نابێ''.

ئاشكراشی كرد، مامەڵەی ئەو كەسانە هەمووی ئامادەیە، بەڵام چونكە فەرمانی خەرجكردن نییە، بۆیه پارەكە خەرج ناكرێت.


PM:04:55:11/12/2023