بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی كرێی ئاو دەکەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی كرێی ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە". 
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردەوە" لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان، بڕيارى لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (١٥%)ی دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت".
 
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ دەکات كاری پێویست ئەنجام بدەن، بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ كە لە ڕێككەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستپێدەكات و له‌ ٩ی ٣ی ٢٠٢٤ كۆتایی دێت. 


AM:12:02:12/12/2023