بەبۆنەی جەژنی بەرۆژوبوونی ئێزدییەکانەوە سوودانی چوار ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بەبۆنەی جەژنی بەرۆژوبوونی ئێزدییەکانەوە، بۆ سەرجەم ئەندامانی پێکهاتەی ئێزدی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت". 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" جەژنی بەڕۆژوبوونی ئێزدییەکان کە دەکەوێتە یەکەم هەینی مانگی کانوونی دووەمی رۆژهەڵات و ساڵانە پێش هاتنی ئەو جەژنە بۆ سەرجەم ئەندامانی پێکهاتەی ئێزدی دەکرێتە پشووی فەرمی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووی ئەمساڵی جەژنی بەڕۆژوبوونی ئێزدییەکان دەکەوێتە رۆژی (١٢ بۆ ١٥)ی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.

جەژنی بەڕۆژوبوونی ئێزدییەکان یەكێكە لە بۆنە گەورەكانی ئێزدییەكان و لای ئێزدیەكان بە واتای سەركەوتنی چاكە بەسەر خراپدا دێت.


AM:08:54:12/12/2023