هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی داوا لە حكومەتی عیراق دەكات، "كۆتایی بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بهێنرێت لە عیراق كە لەلایەن ئەمریكاوە سەركردایەتی دەكرێت".
عامری لە وتارێكی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە پارێزگای واست رایگەیاند"حەشدی شەعبی پاڵپشتی دەزگا ئەمنییەكانە بۆ پاراستنی یەكێتی و سەروەریی خاكی عیراق، سوپای عیراق و حەشدی شەعبی دەتوانن پارێزگاری لە عیراق بكەن".
بە وتەی سەرۆكی هاوپەیمانی نەینی:"پێویستمان بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نییە لە عیراق و دەبێت دەستبەجێ بچنەدەرەوە"، داواشی لە حكومەتی عیراق كرد، كۆتایی بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بهێنێت، "بۆ هێنانەدی سەروەریی نیشتمانی تەواوەتی وڵات".
هادی عامری داواشی له حكومهتی عێراق كرد، كۆتایی به بونی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی له عێراق بهێنێت و سهروهری نیشتمانی تهواو بۆ وڵات بهدهست بهێنێت.